هەڤاڵی بەڕێز عەلی عەونیعەلی عەونی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی 1ی پارتیمان
بەدڵگرانییەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی تێکۆشەر و پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول و شۆڕشی گوڵان، خوالێخۆشبوو (عەونی نیعمەت)ی باوکی بەڕێزتانمان بیست.
بەم بۆنە خەمناکەوە بەناوی خۆمان و هەڤاڵانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیمانەوە پرسە و سەرەخۆشیی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەواده تێکۆشەر و نیشتمانپەروەرەکەتان و گشت خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەکەین و، هاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواکارین دڵنەوایی بە هەموولایەک پێببەخشێت و گیانی باوکی کۆچکردوویشتان بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.
[1]
انا للە و انا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!