فەقیریی خۆشە، قۆرتی ناخۆشە.
فەقیر: هەژار یان کەسی نەدار و نەبوو. قۆرت: بێکەسی. لە ژیاندا هەموو شتێک ئەگەری ڕوودانی هەیە، هەژاریی و نەداریی یان دەستکەوتنی سامان و دەوڵەمەندیی، هەموو ئەمانە مرۆڤ دەتوانێت بەرگەی بگرێت بەڵام تەنیا شتێک کە ئاسایی نییە بێکەسییە، مەبەست لەوەیە کە هەژاری و دەستکوورتی ئاساییە بەڵام بێکەسی دەردێکی گرانە.[1]