فەقیری سەرڕاست، شەریکی دەوڵەمەندە.
فەقیر: کەسی هەژار و دەست کوورت. مەبەست لە کەسی هەژارە کاتێک قەرز لە دەوڵەمەند دەکات، گەر لەکاتی خۆیدا قەرزەکە بداتەوە، سوودی ناچێتەسەر، بەو شێوەیە هەژارەکە دەبێتە شەریکی دەوڵەمەندەکە، واتە: ڕاستگۆیی و سەرڕاستی یەکێکە لە بنەماکانی پەیوەندی ڕاستەقینە. [1]