فەقێ لە برسا، جوو لە ترسا.
فەقێ پلەیەکی ئایینییە لە ئایینی ئیسلامدا، فەقێ لە حوجرەدا دەخوێنێت نان و خواردنی لەسەر خەڵکی گوندە، بۆیە کە برسی دەبێت ماڵەوماڵ بەدوای خواردندا دەگەڕێت، بەڵام جوو لەبەر ئەوەی ئایینی جیایە و لە کۆمەڵگەدا پلە دووە، بەردەوام ترساوە لەوەی سووکایەتی پێبکرێت و بکوژرێت. [1]