تیپی تۆپی پێی
یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانییانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی دوایی سێ سەرکەوتنی یەک لە دوای یەک و سێ یەکسان بوونی یارییەکانی ڕابردووی و بە یارییەکی دواخراوەوە و بێ شکست، لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی کۆمەڵەی یەکەمی یانە بەشدارەکانی خولی نایابی ئێراقی گرتووە.
لە پاش کۆتاهاتنی یارییەکەی لە بەرانبەر یانەی ئیتیسالات و بردنەوە گرنگەکەی بە ئەنجامی 2 گۆڵ بەرانبەر بە 1 گۆڵ، تیمی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە کۆی خاڵەکانی بۆ 12 خاڵ بەرز کردەوە، ئەمە و بەو سەرکەوتنەی پێشمەرگەکان بە جیاوازی گۆڵ لە پێشەنگی یانەکانی کۆمەڵەکەیانن و هەروەک یانەی ئەلکەرمە بە هەمان ژمارەی خاڵەوە لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی دێن و پلەکانی سێیەم و چوارەمیش بۆ یانەکانی ناسریە و مەسافی جنوبە .
تەواوی ڕیزبەندی یانەکان بەم شێوەیەیە:
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 299 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!