یەکێتی تۆپی پێی کوردستانیەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی بڕیاری دا کۆبوونەوەی هونەری یارییەکانی قۆناغی کۆتایی خولی تۆپی پێی فێرگەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات.
دوایی گەیشتنی فێرگەی هەریەک لە یانەکانی (
هەولێرهەولێر، بروسک، ئاشتی، پێشمەرگە، ڕانیە، شێروانە، باوەنوور و پەیام) بە قۆناغی کۆتایی خولی فێرگەکانی کوردستان، یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان لە دوا کۆبوونەوەی کە ڕۆژی شەممە
20-01-202420-01-2024 ئەنجامی دا بڕیاری دا لە ڕۆژی شەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی هونەری بۆ یانەکانی بەشداری قۆناغی کۆتایی ئەنجام بدات. هەرچی یەکێتی ناوبراوە لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک داوای لە یانەکان کردووە کە نوێنەریان لە کۆبوونەوەی داهاتووی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئەمادەبێت ئەوەش بە مەبەستی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی هونەری خولەکە.
هەر لەو کۆبوونەوەیەیدا یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئاگاداری یانەکان دەکات کە بۆ هەر فێرگەیەک هەیە و دەتوانن یەک یاریزانی دەرەوەی هەرێم یاری بۆ بکات، بە مەرجێک یاریزانەکە دانیشتووی ئەو شارە یاخود ئەو ناوچەیە بێت کە فێرگەکەی لێیە.
[1]