پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی (29)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
بەڕێز/
سەڵاحەدین بەهادینسەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان..
بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان..
بەبۆنەی(29)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانی حزبەکەتان دەکەین و، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین لە بەرنامە و کاری داهاتووتان بۆ خزمەتی گەلەکەمان.
هەل و مەرجی هەرێمی کوردستان و گۆڕانکارییە چاوەڕوانکراوەکانی ناوچەکە وا دەخوازێ یەکڕیزی و هەماهەنگی نێوانمان بەهێزتر و پتەوتر بکەین، لەم دەرفەتەدا دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان لە پێناو پاراستنی ئەزموون و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان و، بەدەستهێنانی مافە رەوا و دەستوورییەکانمان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین.. هەر سەرکەوتوو بن.
[1]
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان
06-02-202306-02-2023
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!