سەزای تەمەلی، سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی، سەرەنجی خستە سەر هێرشە داگیرکەرییەکان و وتی: هەتا کێشەی کورد چارەسەر نەکەن، ناتوانن بودجەش پاشەکەوت بکەن.
سەزای تەمەلی، سەرۆک فراکسیونی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە پەڕڵەمان سازکرد و هەڵسەنگاندنی بۆ ڕۆژەڤی پێشهاتەکان کرد. تەمەلی سەرەتا قسەی لەسەر هەڵبژاردنە پێش وەختەکانی پارتەکەی کرد کە لە 90 ناوەند ئەنجامیان داوە و وتی: ئەو هەڵبژاردنانە لە 90 ناوەند بە بەشداری زیاتر لە 100 هەزار کەس ئەنجام دراون. ئەم پێش هەڵبژاردنە، زۆر گرنگە بۆ دیموکراسی، لە تورکیا بەتایبەت بۆ پارتە سیاسییەکان کە یەک پیاو و یەک ئیدارەیی هەیە، ئەم سیستەمە تاکەکەسییە گەورەترین بەربەستە لە بەردەم دیموکراسی لە تورکیا. پێش هەڵبژاردن هەنگاوێکی زۆر گرنگمان ناوە بۆ دیموکراسی تورکیا، دەڵێم لە ئاستی شۆڕشدایە، لە داهاتوودا شوێنپێیەکی گرنگی لێدەمێنێ، باوەڕم وایە کە ئەنجامێکی زۆر گرنگمان بۆ بەدەست دەخات، گەلەکەمان تەنانەت پێش ئەوەی هەڵبژاردن بکرێت، ئیرادەی خۆی نیشاندا، گەل وتیان قەیوممان ناوێت، خۆمان شارەکانمان بەڕێوە دەبەین.
تەمەلی هیوای خواست کە لە ئەنقەرە و لایەنە سیاسییەکانی ئەنقەرە بە باشی ئەم وێنەیەی دیموکراسییان پەیڕەو کردبێت و درێژەی بە قسەکانیدا و وتی: ئێمە پێمان وایە وانەیەکی باشیان لێ وەردەگیرێت و دەبینین تورکیا خۆی لە یاسا و دادپەروەری دوور خستووەتەوە. بەربەستێکی گەورەیە لە بەردەم دیموکراسیدا، بۆ دوانموونە وەزیری داد دەڵێت: ناکۆکی لەنێوان دادگای دەستووری و دادگای باڵا هەیە. هەردوو دادگا بە یەک دەزانێت، وەک دەزانن دادگای دەستووری ئەرک و مەرجەکانی دەستوور جێبەجێ دەکات و دەوترێت بڕیار و حوکمی دەستوور جێگای گفتوگۆ نین و هەموو کەس پابەندە بە جێبەجێکردنی ئەو حوکمانە و جێبەجێکردنی بڕیارەکان لەسەر ئەو بنەمایەوە.
بانکە ناوەندییەکان پێویستە سەربەخۆ بن.
تەمەلی گرنگی بە پرسە ئابوورییەکان دا و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: یەکێک لەو بابەتانەی کە ئێمە سەرنجی لەسەر دەدەین مشتومڕی ئابوورییە، بۆ ئەمەش پێویستە سەیری بانکی ناوەندی و گەنجینەی بکەین، کە کاتێک سەیری دەکەین دەیبینین جددیەت بوونی نییە، 20 ڕۆژە سەرۆکی بانکی ناوەندی ئامادە نییە، ئەمڕۆ دەبینین بۆچی بانکی ناوەندی خۆسەر بێت، پێویستە بانکە ناوەندییەکان سەربەخۆ بن، سێبەر نەخەنە سەر سیاسەت، دەبینین کێشەکانی خەزێنە جیاواز نییە لەگەڵ بانکی ناوەندی، ئێمە لە بەردەم کارەساتی بودجەداین، خشتەی بودجە لە ساڵی 2023 ، 2024 بۆمان نیشان دەدەین، کەلێنی بودجە بە 700 ملیار لیرە مەزەندە دەکرێت، لەسەرەتای ساڵی 2024 کەلێنی بودجە بۆ 2.7 ترلیۆن زیادی کردووە، ئێستا وەزیر مەهمەت شیمشەک دەڵێت دەبێت پاشەکەوت بکەین، مەبەستم ئەوەیە شیمشەک مەسەلەکە دەزانێت. بەڵام پێویستە بزانێت لە کوێ پاشەکەوت بکات، پێش هەموو شتێک پێویستە لە قەسر (کۆشک) پاشەکەوت بکات. پێویستە زۆرترین پاشەکەوت لە بودجەی شەڕ بکات. پاشەکەوت لە وەزارەتی بەرگرییەوە تا کێشەی کورد بە ئاشتی و دیموکراسی چارەسەر دەکرێت، هەتا ئێوە شەڕ و بۆردومانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بکەن ناتوانیت پارە پاشەکەوت بکەیت[1]