بەرپرسی مەڵبەندی
حزبی شیوعی کوردستانحزبی شیوعی کوردستان لە شاری
هەڵەبجەهەڵەبجە دەڵێت: ئێمەی هەڵەبجەییەکان قەرزاری شاری
هەولێرهەولێرین بۆیە سبەی
23-01-202423-01-2024 هەڵەبجەییەکان بۆ پشتیووانی هەولێر لەسەر شەقام دەبن.
هاوڕێ نیعمەت، بەرپرسی مەڵبەندی حزبی شیووعی کوردستان لە شاری هەڵەبجە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی: لەهەر شوێنێکی کوردستان پێشێلکاری بکرێت بەرانبەر بە هەموومانە بەتایبەت پەیوەندی نێوان هەولێر و هەڵەبجە بەدەر لە بابەتی نەتەوەیی و بابەتی زمان بەڵام خۆشەویستییەک هەیە لەناو هەڵەبجە بەرانبەر بە هەولێر، ئێمە قەرزاری خەڵکی هەولێرین ئەمەش ئەرکێکی نەتەوەییە بۆیە سبەی لە هەڵەبجە هەڵەبجەییەکان پشتیوان و هاوسۆزی بۆ هەولێری خۆشەویست دەردەبڕن.
وتیشی: بەداخەوە ململانێیەکی سیاسی خراپ درووست بووە نەک شارچییەتی خەریکە گەڕەکچییەتی درووست دەبێت، ئێمە ئەمە ڕەتدەکەینەوە، بەلای ئێمەوە هەر شوێنێکی کوردستان نیشتمانی خۆمانە بۆیە ئەرکی خۆمانە لەهەر شوێنێک ئازار بە خەڵکی کوردستان بگات ئازاری هەمووانە، خۆپیشاندان مافێکی سەرەتاییمانە ئێمەش وەک هەڵەبجەیی دەبێت نیشانی بدەین بەشێکین لەو نەتەوەیە و بە بەشێک لە جەستەی برینی خۆمانی دەزانین.
[1]