یەکێتی ناوەندی تۆپی بالەی ئێراق و لیژنەی پێشبڕکێکان لەو یەکێتییە بڕیاری دا کە قۆناغی دووەمی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق لە شاری#سلێمانی# و لەنێو هۆڵی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# ئەنجام بدات.
سەبارەت بە یارییەکانی دووەم قۆناغی خولەکە کە بە یەک کۆبوونەوە بەڕێوە دەچێت. (ڕێبوار نووری) سەرۆکی لیژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی ناوەندی بالەی ئێراق تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرت وتی، پاش ئەوەی قۆناغی یەکەمی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق بە دوو کۆبوونەوە بەڕێوەچوو کاتێکی زۆری خایاند، هەر بۆیە لیژنەکەمان بە ڕێنوێنی سەرۆکی یەکێتی ناوەندی بالەی ئێراق بڕیارمان دا کە قۆناغی دووەمی خولەکە لە شاری سلێمانی بێت. بە یەک کۆبوونەوە ئەنجامی بدەین ئەوەش بە هۆکاری ئەوەی کە پاڵەوانێتی بالەی یانەکانی عەرەبی لە پێشە و هەریەک لە یانەکانی غازی بەسرە و مەسافی شیمال تێیدا بەشدارن، ناوبراو وتیشی، لە ڕێکەوتی 28-01 تا #04-02-2024# هۆڵی یانەی پێشمەرگە میوانداری ئەو کۆبوونەوەیە دەکات. تێیدا و هەرتیمێک 7 یاری ئەنجام دەدات کە خاوەن زۆرترین خاڵی تیمەکان دەگەنە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین، سەرۆکی لیژنەی پێشبڕکێکان وتیشی، بە سوپاسەوە یانەی پێشمەرگە هاوکارمانە بۆ سەرکەوتنی چالاکییەکانی یەکێتی بالەی ئێراق و بۆ ئەو کۆبوونەوەیەش بە هەمان شێوە پاڵپشتمان دەبن لە بەڕێوەچوونی یارییەکان بە شێوەیەکی زۆر سەرکەوتوو.
جێگەی باسە لە قۆناغی یەکەمی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق یانەی غاز بە پلەی یەکەم دێت. پلەکانی دووەم، سێیەم و چوارەمی ڕیزبەندیش بۆ یانەکانی هەولێر، بەحری و پێشمەرگەیە.
[1]