کۆسرەت ڕەسوڵکۆسرەت ڕەسوڵ :
حەمید سابیرحەمید سابیر هەموو تەمەنی بۆ خزمەتی ڕاگەیاندن تەرخانکرد .
بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری هونەرمەند و ڕۆژنامەنووس حەمید سابیر
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند و ڕۆژنامەنووس، میدیاکاری دێرین و دڵسۆزی کوردستان حەمید سابیر-م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.
هونەرمەند و ڕۆژنامەنووس حەمید سابیر هەموو تەمەنی خۆی تەرخانکرد بۆ خزمەتی بواری ڕاگەیاندن و وەک ڕاگەیاندنکارێکی دڵسۆز هەمیشە لە ئەرکدا بوو، بێ ماندووبوون خزمەتی دەکرد، بەداخەوە بۆ ئەم کۆستەو لەدەستدانی، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
[1]
براتان کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو حەمید سابیر
22-01-202422-01-2024
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!