ئەمڕۆ
24-01-202424-01-2024 لە شارۆچکەی
شێخانشێخان بە بەشداری ھەموو پێکھاتە و چین و توێژەکانەوە خۆپێشاندانێکی فراوانیان لەژێر درووشمی مووشەکەکان نامانترسێنن و لاوازمان ناکەن ئەنجامدرا و تێیدا بەتوندی ئیدانەی ھێرشە مووشەکییەکەی سەر
ھەولێرھەولێریان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.
مامۆستا عوبێد یوسف، بەشداربووی خۆپێشاندانەکە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان وتی: ئەمڕۆ بەشداریمان لەم خۆپێشاندانە کردووە بۆ ئیدانەکردنی ھێرشی مووشەکی بۆ سەر ھەرێمی کوردستان بەبێ پاساو، بۆیە ھیوادارین ئەو مووشەکانە بوەستێنن، چونکە ھیچ کات ناتوانن ئیرادەی ئێمە بشکێنن و ئێمە بە ئەنفال و کیمیابارانکردن سازشمان نەکردووە بەو جۆرەش نایکەین، بۆیە ھیوادارین حکوومەتی ئێراق بەجددی بێتە سەرخەت و ئەو جۆرە ھێرشانە دووبارە نەبنەوە و لایەنەکانی کوردیش لەناوخۆ یەک ھەڵوێست بن.
لای خۆشییەوە ھاووڵاتییەکی دیکە بەناوی ئەحمەد قادر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی: لە ڕێگەی ئەو خۆپێشاندانانە پێشانی ھەموو جیھانی دەدەین ئەوەی کراوە شەھیدکردنی خەڵکی سڤیل و کردنە ئامانجی شوێنی مەدەنییە لە ھەولێر، بۆیە ھیچ پاساوێک نییە ئەو ھێرشانە بکرێنە سەر ھەرێمی کوردستان و پێویستە ئەو ھێرشانە ڕابگیرێت و چیتر ھێرشی سەر ھەرێمی کوردستان نەکرێت، بەڵام دوژمنانی کورد ھەمیشە چاویان بەپێشکەوتنی ھەرێمی کوردستان ھەڵنایەت، بۆیە بەردەوام دەیانەوێت ھەرێمی کوردستان لاواز بکەن ئەوەش مەحاڵە.
لەو خۆپێشاندانە چەندین پەیام و وتاری جۆراوجۆر بۆ ئیدانەکردنی ھێرشی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ھەرێمی کوردستان پێشکەش کران، کە خەڵکێکی یەکجار زۆر بەشداری لەو خۆپێشاندانە کردبوو.
[1]