سکرتێری مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان لە
پیرمامپیرمام پێشوازی لە وەزیری پێشمەرگە و بریکاری وەزارەت کرد، کە بەمەبستی سەرەخۆشی سەردانیان کردبوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێککەوتی
14-09-202214-09-2022،
فازڵ میرانیفازڵ میرانی، لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە هەریەکە لە
شۆڕش ئیسماعیلشۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و،
سەربەست لەزگینسەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە کرد، مەبەستی سەردانەکەشیان سەرەخۆشی کردن بوو لە سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی عومەر میرانی، بەرپرسی پێشووی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی لە ئەنقەرە.
جێی باسە، فازڵ میرانی سوپاسی وەزیری پێشمەرگە و بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی کرد بۆ ئەم سەردانە.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 517 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!