ناو: کەریم
ناوی باوک: عەبدول حەمەنادر
ساڵی لەدایکبوون: 1953
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
کەریم عەبدول حەمەنادر، ساڵی (1953) لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. ساڵی (1960) چووەتە قوتابخانەی (مەولەوی) سەرەتایی کە بەرانبەر ئامادەیی سلێمانی کوڕان بوو کە بەڕێوەبەرەکەی مامۆستا (عوسمان) بووە و تا پۆلی سێ، پاشان گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانەی (جمهوری) سەرەتایی کە بەڕێوەبەرەکەی مامۆستا ( ئەحمەد موریاسی ) بووە، بۆ قۆناغی ناوەندی چووەتە ناوەندی (کانیسکان)ی کوڕان کە بەڕێوەبەرەکەی خوالێخۆشبوو مامۆستا ( جەمال غەفور ) بووە.
قۆناغی ئامادەیی لە ئامادەیی سلێمانی تەواوکردووە کە بەڕێوەبەرەکەی مامۆستا (عەلی ئەحمەد) بووە کە تەنیا ئامادەیی بوو لە سلێمانی بۆ کوڕان. ساڵی (1972) چووەتە #زانکۆی بەغدا# کۆلێژی ئاداب بەشی (زمان و ئەدەبی ئینگلیزی) تا ساڵی (1976) هەموو قۆناغەکانی خوێندنی بەسەرکەوتووی تەواوکردووە. پاشان چووەتە خزمەتی سەربازی بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک.
ساڵی (1978) وەک مامۆستا دەستبەکاربووە لە ناوەندی (سەنگەسەر)ی کوڕان وانەی ئینگلیزی وتووەتەوە، ساڵی (1980) گواستراوەتەوە بۆ خانەی مامۆستایانی سلێمانی، پاشان گواستراوەتەوە بۆ ناوەندی (ڕۆژهەڵات) پاشان لەبەر تەواونەکردنی خزمەتی ناوچەی دەرەوە گواستراوەتەوە بۆ ناوەندی تاسڵوجەی کوڕان بۆ ماوەی (2) ساڵ، پاشان گەڕاوەتەوە بۆ ناوەندی (سیروان)ی کوڕان لە سلێمانی.
ساڵی (1988) گواستراوەتەوە بۆ دواناوەندی (کاژاو)ی کوڕان تا ساڵی (1992) ، پاشان گواستراوەتەوە بۆ ئامادەیی (سلێمانی) کوڕان تا ساڵی (2013) چووەتە ئامادەیی (بەهار)ی کچان، جگە لە ئەو قوتابخانانە لە زۆربەی ئامادەیبەکانی سلێمانی وانەی بە پۆلی (شەشی زانستی و وێژەی ) وتوەتەوە وەک:
ئامادەیی سۆلاڤی کچان.
ئامادەیی بەختیاری کچان.
ئامادەیی خانزادی کچان.
ئامادەیی ئاشتی کچان.
ئامادەیی ڕزگاری کچان.
ئامادەیی ئێوارانی کوڕان.
ئامادەیی سەڵاحەدین کوڕان.
ئامادەیی ئەزمڕی کوڕان.
ئامادەیی ڕۆشنبیری کوڕان.
کۆلێجی سەڵاحەدین.
کۆلێجی سلێمانی کچان.
بەشداری چەند خولێکی کردووە:
خولی گەشەپێدانی زمانی ئینگلیزی.
خولی نەهێشتنی نەخوێندەواری.
خولی شێوازی وانە وتنەوەی وانەی ئینگلیزی.
خولی وتنەوەی وانەی نموونەیی بۆ مامۆستایان.
خاوەنی زیاتر لە (20) ڕێز و سوپاسە بەهۆی پلە بەرزی و یەکەمی خوێندکارەکانی پۆلی (6-12). دوای تەواوکردنی خزمەتی یاسایی ساڵی (2016) خانەنشین دەکرێت.
ئامادەکردنی: نیهایەت مەحمود. [1]