ناو: جەمیلە
ناوی باوک: سابیر قادر محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1942
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
جەميلە سابیر قادر محەمەد ساڵی (1942) لە گەڕەکی کانيسکانی سلێمانی لەدایکبووە، قۆناغی سەرەتايی لە قوتابخانەی (زەهرا) خوێندووە بە يەکەم هەموو پۆلەکانی تەواوکردووە، ئامادەیی لە ئامادەی سلێمانی کچان بەسەرکەوتووی تەواوکردووە.
ساڵی (1964-1965) کۆلێجی ئاداب بەشی ( کوردی ) لە #زانکۆی بەغدا# تەواوکردووە، ساڵی (1966) وەک مامۆستا دەست بەکار بووە لە شارەدێی شوان لە #کەرکووک#. ساڵی (1969) بەهۆی هاوسەرگيريەوە گواستراوەتەوە #بەغدا# بۆ ئامادەيی (حەريری و أعظميە) وانەی کوردی وتوەتەوە بە خوێندکارانی شەشی زانستی و وێژەی.
ساڵی (1974) گواستراوەتەوە بۆ سلێمانی لە ناوەندی (شارا)ی کچان کە لە بينای ئامادەيی خانزاد دەواميان کردووە، ساڵی (1976-1977) گواستراوەتەوە بۆ ناوەندی (نەورۆز)ی کچان کە يەکەم بەڕێوەبەری ئەو خوێندنگەيە بووە. زۆر دڵسۆز و خەمخۆری بواری پەروەردە بووە. سەرە ڕای باری ناهەمواری گەلی کورد لەو ساڵانەدا، بەڵام مامۆستايان و بەڕێوەبەڕ بەوپەری دڵسۆزيەوە وانەيان وتوەتەوە مامۆستا جەميلە وەک بەڕێوەبەر هەميشە هانی خوێندکارانی داوە بۆ خوڕەوشتی جوان و پەروەردەکردنيان بە خۆشەويستی خاک و نيشتمان، بەردەوامبوونيان لە خوێندن، شانازی پێوەکردون کە خورەوشت بەرز و زيرەک و ڕێزی مامۆستايان لابووە هاوڕێکانيان خۆش ويستووە، ڕێژەی دەرچوون بەرز بووە..
بەشداری هەموو کۆڕ و کۆبوونەوەيەکی پەروەردەی کردووە:
ساڵی (1997) بەشداری کۆنگرەی دووەمی #وەزارەتی پەروەردە#ی کردووە.
هەروەها بەشداری چەندين خولی کردووە:
ساڵی (1981) خولی بەڕێوەبەردنی قوتابخانە دواناوەنديدەکان بە پلەی زۆرباشە دەرچووە..
ساڵی (1994) خولی فرياگوزاری سەرەتايی.
ساڵی (1999) خولی سەرپەرشتياری پسپۆڕی وە بە پلەی زۆرباشە دەرچووە..
ساڵی1994 بەشداری لە ڕێپێوانی دايکان و خوشکانی شەهيد کردووە بۆ وەستانی شەری برا کوژی بەرەو #هەولێر# ڕۆشتوون لە (24 مايس تا 11 حوزەيران) مانەوە.
خاوەنی چەندين ڕێز و سوپاسە.
ساڵی (2021) ڕێزلێنانی بۆ کراوە لە لايەن ڕێکخراوی کوردستان بۆ هاوکاری نەخۆشانی شێرپەنجە بڕوانامەی سوپاس و پێزانينی پێشکەش کراوە.
ساڵی (2022) لەپای دڵسۆزی و خەمخۆری بۆ کەرتی پەروەردە ڕێزلێنانی ئەنجوومەنی وەزيرانی حکومەتی هەرێمی لەلايەن (#قوباد تاڵەبانی#) جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزيران پێ بەخشراوە.
ساڵی (1966) هاوسەرگيری کردووە و خاوەنی چوار منداڵە سێ کوڕ و يەک کچ.
ساڵی (2006) دوای تەواوکردنی ماوەی ياسايی خانەنشین کراوە، بەڵام لە کاری خێرخوازی بەردەوامە:
سەرۆکی ژنانی خانەنشينە لە کۆمەڵەی بەئەزموونەکانی کوردستان.
ئەندامی سکرتاريەتی يەکێتی ژنانی کوردستانە.
دەستەی دامەزرێنەری ڕێکخراوی (سايە)يە بۆ بەرنگاری توندتيژی دژ بەژنانن.
دامەزرێنەری ڕێکخراوی (نەوايە) بۆ ئەو ژنانەی تووشی نەخۆشی دەروونی بوون و ڕێکخراوی (وادی) ئەڵمانی بۆ ماوەی (2) ساڵ ئێستاش 2024 کاروباری کۆمەڵايەتی بەڕێوەی دەبات.
چەندين کارو چالاکی تری ئەنجام داوە.
ئامادەکردنی: نیهایەت مەحمود [1]