کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,993
وێنە
  124,083
پەرتووک PDF
  22,092
فایلی پەیوەندیدار
  125,838
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,808
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,574
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,727
عربي - Arabic 
43,924
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,528
Türkçe - Turkish 
3,827
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
980
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,659
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,958
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
774
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,052
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,153
شەهیدان 
11,903
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,432
PDF 
34,691
MP4 
3,834
IMG 
233,976
∑   تێکڕا 
273,933
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
جینۆسایدی کوردانی فەیلی تەنیا قەتڵوعامکردنی کورد نییە، بەڵکو گۆڕینی دیمۆگرافیا و شوناسی نەتەوەیەکیشە
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
دكتۆر ساحێب قارەمان
دكتۆر ساحێب قارەمان
دکتۆر ساحێب قارەمان وەکوو شارەزا و پسپۆڕێکی ئامار و سەرژمێری و کەسایەتییەکی ناسراوی ناو #کوردانی فەیلی#، لەم دیدارەدا لەگەڵ گۆڤاری گوڵان باس لە کەیسی کوردانی فەیلی و گۆڕینی دیمۆگرافیای دانیشتووانی بەغدا و ناوچەکانی کوردانی فەیلی دەکات. چەند ڕاستییەکی نوێ ئاشکرا دەکات، بۆ قسەکردن لەسەر ئەم پرسە چەند پرسیارێکمان ئاڕاستە کرد.

* بەو پێیەی شارەزاییەکی باشت لە زانستی ئامار و سەرژمێریی دانیشتووانی ئێراقدا هەیە، خوێندنەوەشت بۆ هۆکاری سەرەکیی پاکتاوکردنی کوردی فەیلی لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە بۆ بەرزیی ڕێژەی دانیشتووانی کوردی فەیلی لە بەغدا و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی دیجلە دەگەڕێنیتەوە، ئایا لەسەر چ بنەمایەک پشتت بەم خوێندنەوەیە بەستووە؟

-ژمارەی زۆری دانیشتووان و چڕیی ئەم ژمارەیەی کوردانی فەیلی لە ناوجەرگەی بەغدا و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی دیجلە وای کرد، ڕژێمی بەعس بۆ کەمکردنەوەی ئەم ژمارەیە و گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە، دەست بە جینۆسایدی کوردانی فەیلی بکات، هەرچەندە هەر لەبەر ئەم هۆکارە و چەند هۆکارێکی دیکە ڕژێمەکانی پێشووی بەعسیش بە بیانووی (التبعیە) لە ڕەگەزنامەی ئێراقیدا دژایەتیی کوردانی فەیلییان کردووە، بەڵام لە سەرژمێریی ساڵی 1977 دا بڕگەیەکی نوێیان بۆ زیادکرد، کە تایبەت بوو بە نەتەوە و ئاستی خوێندنیان، بەمەش بەڕوونی دەرکەوت تەنیا لە بەغدا ژمارەی دانیشتووانی کوردانی فەیلی لە ملیۆنێک کەس زیاترە، ئەو سەردەمە کوردانی فەیلی جگە لەوەی کاسب و پیشەوەر و بازرگان و زەنگین بوون، ژمارەیەکی یەکجار زۆری خوێنەوار و ڕۆشنبیریان تێدا بوو، منداڵەکانیان زۆربەی دەرچووی زانکۆ و دواناوەندی بوون، ئەوانیش دواڕۆژ بە زۆرینە دەبوونە کارمەند لە بەغدا، بە واتایەکی دیکە بەغدا گەورەترین شاری باشووری کوردستان بوو لەو سەردەمەدا، گەڕەکەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی ناو مەڵبەندی بەغدا جگە لە گەڕەکی ئەعزەمییە و وەزیرییە کە عەرەب و تورکمان بوون، گەڕەکەکانی دیکە تاکوو سەلمان پاک هەر هەمووی کورد بوون، لە ساڵی 1979 کاتێک داوایان لە کوردانی فەیلی کرد، سەردانی فەرمانگەکانی نفووس بکەن لەوێ هەموو ماڵەکانیان دەستنیشان کرد، بەعسییەکان بۆ شاڵاوە گەورەکەی جینۆسایدی کوردانی فەیلی لە ساڵی 1980 خۆیان ئامادە کرد.

* پێش ئەوەی باسی جینۆسایدەکەی ساڵی 1980 بکەین، دەمەوێت.ەسەر ئەو خاڵە ڕابوەستین، ئایا جگە لە ناوەندی بەغدا بارودۆخی کوردانی فەیلی لە ڕۆژهەڵاتی دیجلە و باکووری بەغدا چۆن بوو؟

-بەعەرەبکردن و شاڵاوی جینۆساید دژی کورد مێژوویەکی کۆنی هەیە، ئەوەی من لەبیرم دێت لە دەرەوەی بەغدا هەرچی ناوچەکانی بەری ڕۆژهەڵات. باکووری شاری بەغدا، هەمووی کورد بوون، دانیشتووانی خاڵس و بەعقوبە و شارەبان کە ئەو سەردەمە بەعقوبە بە خراسان ناو دەبرا و خاڵسیشیان پێ دەوت، دوەڵەت ئاباد (دیلتاوە) و تا مەندەلی و بەدرە و جەسان و بە زڕباتییەشەوە کورد بوون، مەحموود خورشید پاشا لە «سیاحەتنامەی حدود» باسی ویلایەتی بەغدای کردووە و دەڵێت: «عەشیرەتی فەیلی کە تایفەی کوردن لە بەدرە و جەسان و زڕباتییەن، لە خوار مەندەلی و زڕباتییەشەوە تێکەڵ بە ئیلامی عەرەبی بوون». من خۆم کاتێک لە ساڵی 1964 منداڵ بووم و لەگەڵ خێزانەکەم چوومە کوت.ە دووکاندارێک کە جامانەی لەسەردا بوو، بە زمانی عەرەبی سۆراخی ماڵی خزمێکم پرسی، خاوەن دووکانەکە پێمی وت: تۆ چی ئەویت؟ لە وەڵامدا وتم: خزممە، کەچی بە تووڕەییەوە پێی وتم: ئەی بۆچی بە کوردی قسە ناکەیت، نەمدەزانی هەرچی دووکاندار و خەڵکی سەرشەقام هەبوون بە زمانی کوردی قسەیان دەکرد، بابەتی جینۆسایدی کوردی فەیلی تەنیا باسکردن و زیندووکردنەوەی ئەو جینۆسایدە نییە کە دەرهەق بە نەتەوەی کورد کراوە، بەڵکوو زیندووکردنەوەی گۆڕینی دیمۆگرافیا و شاڵاوی بەعەرەب کردنیشە. بەم شێوەیە هەرچی پاساوی (التبعیە) هەیە کە لە یاسای ڕەگەزنامەی ساڵی 1924 هەبوو، زۆربەی کوردانی فەیلی خۆیان بەو (التبعیە) دانابوو، تاوەکوو خزمەتی بەزۆرەملێی سەربازی نەیانگرێتەوە، لە کاتی ڕاپێچکردنی کوردانی فەیلی لە ساڵی 1970 ڕژێمی فاشیزمی ئەو سەردەمە تەنانەت ڕەگەزنامەی ئێراقییان لەو کوردانەی فەیلیش سەندەوە کە ڕەوانەی ئێرانیان کردن، لە کاتی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی مەلا مستەفا بارزانی ژمارەیەکی زۆری کوردانی فەیلی پاڵپشتی و هاوکاریی مەلا مستەفا بارزانییان کرد، ئەمەش بووە پاساوێکی دیکە تاوەکوو ڕژێمی بەعس پیلان و مەرامە قێزەوەنەکەی لە دژی کوردی فەیلی جێبەجێ بکات.

* زۆر باس لەو پەیوەندییە بەهێزەی نێوان #مەلا مستەفا بارزانی# و کوردانی فەیلی دەکرێت، بەتایبەتیی ئەو دەمەی سیمبولی نەتەوەی کورد مەلا مستەفا لە ڕووسیا گەڕابووەوە، دەکرێت، باسێکی ئەم پەیوەندییەمان بۆ بکەیت؟

-پەیوەندیی نێوان کوردانی فەیلی بە مەلا مستەفا بارزانییەوە و بەشداریکردنیان لە شۆڕشی ئەیلوول و خۆشەویستییان بۆ مەلا مستەفا بارزانی مێژوویەکی کۆنی هەیە، دکتۆر جەعفەر محەمەد کەریم کە براگەورەی حەبیب محەمەد کەریمی سکرتێری (#پ. د. ک#) بوو، ئەو دەمە دکتۆر جەعفەر محەمەد کەریم لە ساڵی 1946 ئەندامی مەکتەبی سیاسی بووە و لە دامەزرێنەرانی پارتی بووە، ئەوە بوو لە ساڵی 1952 لە ئێراق دەریان کرد، ساڵح یوسفی کاتی خۆی باسی دکتۆر جەعفەر محەمەد کەریمی کردووە، دەیوت: «جەعفەر محەمەد کەریم فێری کوردایەتی کردم»، دوای ئەمیش نەوەیەکی دیکە هات کە حەبیب محەمەد کەریم و یەدوڵڵا کەریم و عادل موڕاد و زەکییە ئیسماعیل و.. تادوایی کە هەر لە پۆستی سکرتێری پارتی و بەرپرسی یەکێتی قوتابییان و ئافرەتان و چەندین پۆستی گەورەی دیکەیان هەبوو، ئەمە وێڕای ئەوەی کاسبکارەکان و بارزگانەکانی کوردانی فەیلی کۆمەک و هاوکاریی باشی شۆڕشیان کردووە، یەکەمین ئێزگەی کوردانی فەیلی هێنایان بۆ بەغدا و دواتر ناردیانە هەرێمی کوردستان، تەنانەت کاتێک مەلا مستەفا لە ڕووسیا گەڕایەوە لە ئوتێل سەمیرئەمیس دادەنیشت، ئەوە بوو کوردانی فەیلی هەموویان پۆل بە پۆل دەچوونە خزمەتی، تا وای لێهاتبوو کاتێک حکومەت دەیویست بابەتێک لەگەڵ مەلا مستەفا بارزانی باس بکات، بە کوردێکی فەیلی و لە ڕێگەی عەبدولڕەحیم فەیلییەوە دەیاننارد، مەلا مستەفا بارزانی باش دەیزانی کوردانی فەیلی چ قوورساییەکیان لە بەغدا هەیە و پەراوێزیش خراون، بۆیە بەردەوام داکۆکی لە خێزانەکانی کوردی فەیلی دەکرد، لە بەرانبەریشدا کوردانی فەیلی مەلا مستەفا بارزانییان زۆر خۆش دەویست، لە ساڵی 1970 لقی 5ی پارتی گەورەترین لقەکانی پارتی بوو لە بەغدا و نزیکەی نیوملیۆن ئەندامی هەبووە و زۆرینەیان کوردی فەیلی بوون .

* لە زۆر نووسراوەکان و لێدوانەکانی کەسایەتییەکانی کوردانی فەیلیدا خۆشەویستیی ئەوان بۆ نەتەوەکەیان نەشاردووەتەوە، پرسیار لێرەدا ئەوەیە چۆن کوردانی فەیلی پارێزگارییان لەم خۆشەویستی نەتەوەییە و مەزهەبەکەشیان کردووە؟

-کوردانی فەیلی موسڵمانن و سەربە مەزهەبی شیعەن، بەڵام پێش هەموو شتێک ئەوان کوردن و نەتەوەی خۆیان خۆش دەوێت، تەنانەت ئەو یەک دوو مەوکیبەشی بە ناوی کوردانی فەیلی ساڵانە لە ئیمامی موسا لە کازمییە ئامادەی دەکەن، بۆ ناوبانگ و بوونی کورد لە بەرانبەر عەرەبەکان دەگەڕێتەوە، ئەوان حزبی توندڕەوی ئیسلامییان خۆش ناوێت، لە پەنجاکاندا کاتێک حزبی دەعوە درووست بوو، یەک کوردی فەیلی تێدا نەبوو، ئەوان لەو سەردەمەدا شیوعی یان پارتی بوون. لە ساڵی 1963 لەگەڵ عەبدولکەریم قاسم دژی بەعسییەکان ڕاوەستان. جەمشید حەیدەری لە پەرتووکەکەیدا باسی کردووە کە چۆن لە ماڵی فەیلییەکان شاردراوەتەوە، خۆشەویستیی کوردانی فەیلی بۆ مەلا مستەفا بارزانی لە هەمان کات ڕق و قینێکیشی لە دڵی بەعسییەکاندا درووستکرد، تا لە ساڵی 1980 بە بیانووی تەقینەوەی زانکۆی موستەنسرییە گوایە دەستی کوردانی فەیلی تێدا بووە، شاڵاوە گەورەکەیان دەست پێ کرد و بڕیاری 666یان لە #07-05-1980# دەرکرد دژی هەموو مافێکی هاووڵاتیبوون و ڕەگەزنامەیەکی کوردانی فەیلی.

* لە بارودۆخی ئەو سەردەمەی جینۆسایدی کوردانی فەیلی تێدەگەین کە بۆچی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرانبەر ئەو جینۆسایدە گەورەیە بێدەنگ بوو، بەڵام ئەی بۆچی لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس ئەم خەمساردییە بەرانبەر جینۆسایدی کوردانی فەیلی هەبوو؟

-سەرۆک #مەسعود بارزانی# لە کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتیی جینۆسایدی گەلی کوردستان کە بۆ کوردانی فەیلی لە #هەولێر# ڕێکخرا، وەرچەرخانێکی لە دووبارە زیندووکردنەوەی ئەم تاوانکارییە گەورەیەی درووستکرد، ئەمە بۆ خەمخۆریی بەڕێزیان و ئەو پەروەردەیە دەگەڕێتەوە کە بارزانیی باوک لەسەر ڕێبازێکی کوردایەتی پەروەردەی کردووە، لە ئێرانیش لە دوای ئاوارەبوونی کوردانی فەیلی سەرۆک بارزانی و #ئیدریس بارزانی# لە کەمپەکاندا یارمەتییان داون، سەبارەت بە فەرامۆشکردنی کەیسی کوردانی فەیلی لە دیباجەی دەستووری کۆماری ئێراقدا کە لە ساڵی 2005 دان بەم تاوانە دانراوە و لە یاسای ژمارە 10ی ساڵی 2005ی یاسای دادگای باڵای تاوانکاریی ئێراقیش بڕیاری لێ درا، لە لایەن پەڕڵەمانی ئێراقەوە بڕیاری بەجینۆسایدکردنی کوردانی فەیلی دەرکرد، بەڵام بڕیارەکە وەکوو مەرەکەبی سەر کاغەز مایەوە و لە ڕووی واقیعەوە کاری پێ نەکرا، هەر وەکوو چۆن بۆ کوردانی ئێزدی هیچ نەکرا و قەرەبووی مەعنەوی و دارایی نەکرانەوە و مافەکانیان بۆ نەگەڕاوەتەوە، بۆ کوردانی فەیلییش هەر وا بووەوە، هۆکاریشی ئەوەیە نوێنەرانی کورد لە بەغدا کەمتەرخەم بوون.

لەگەڵ ئەوەی لە کۆنفرانسەکە ئومێد و هیوایەکی بۆ کوردانی فەیلی درووست بوو، هەندێک تێبینی و سەرنجم لەسەر بەڕێوەبردن و بانگهێشت کردنی میوانەکانی کۆنفرانسەکە هەبوو، بەتایبەتیی کە هەندێک کەسی ناشایستە و فەرامۆشکردنی هەندێک کەسایەتیی گرنگی ناو کوردانی فەیلی بەڕوونی دیار بوو.

* بڕیاری دامەزراندنی دامەزراوەیەک بۆ کوردانی فەیلی لە لایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە گرنگ بوو، ئایا ڕا و پێشنیارت لەسەر ئەم دامەزراوەیە چییە؟

-دامەزراوەیەکی وا گرنگی تایبەت بە کەیسی کوردانی فەیلی جێگەی دەست خۆشییە، بەڵام سەرەتا دەبێت ئامانجی ئەو دامەزراوەیە ڕوون بێت، دوای دەستنیشانکردنی ئەرکەکەی بەپێی ئەمە کەسایەتی بۆ دادەنرێت، دوور لە مەحسووبییەتەوە، لە هەموو حاڵەتێکدا نابێت باس لە لە دامەزراندن و پەیکەری ئەو دامەزراوەیەدا بکەین.[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 678 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | gulanmedia.com 12-06-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 12-06-2023 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فۆڵدەرەکان: کوردی فەیلی
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 26-01-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 29-01-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 01-12-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 678 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.198 KB 26-01-2024 هەژار کامەلاهـ.ک.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.656 چرکە!