گوندێکە، دەکەوێتە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی #خورماڵ# لە پارێزگای #هەڵەبجە#، #باشووری کوردستان#.
بەم ناوانەش ناو دەبرێت:هێڵامپێ؛ ئێڵانپێ؛ هێڵانپێ.
یەک لە گوندەکانی ناوچەی هەورامان، لە ڕووی کارگێڕییەوە، سەربە شارەدێی #خورماڵ# ی شاری #هەڵەبجە#یە. ساڵی 1988 کاولکراوە و دانیشتووانەکەی ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە. [1]
جوگرافیا:
ئێڵانپی لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ ڕۆژھەڵاتی کوردستان و لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی ھانەوقوڵی و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ڕۆژھەڵاتی کوردستان و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی بانی شار .[2][3]