سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی
حکومەتی هەرێمی کوردستانحکومەتی هەرێمی کوردستان، بەتوندی ئیدانەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات و دەڵێت: ئامانجی هێرشەکان ڕێگریکردنە لە پێشکەوتن و وەبەرهێنان.
ئەمڕۆ هەینی
26-01-202426-01-2024 سەفین دزەییسەفین دزەیی، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، ئەم هێرشانە نابنە ڕێگر لە بەردەم بەدیهێنانی کوردستانێکی بەهێزتر.
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەدا، بەتوندی ئیدانەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەکەن، هاوکات هێرشەکان خەڵک و ژێرخانی هەرێمی کوردستانیان کردووەتە ئامانج.
دزەیی باسی لەوەشکرد، ئامانجی هێرشەکانیش ڕێگریکردنە لە پێشکەوتن و وەبەرهێنان. جەختی لەوەشکردەوە، ئەم جۆرە هێرشە قێزەونانە نابنە ڕێگر لە بەردەم بەدیهێنانی کوردستانێکی بەهێزتر.
[1]