ئامادەکاری تیمی لاوانی یانەی پێشمەرگە لە وەرزێکی نوێ و بۆ وەرزێکی نوێ بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا و لە درێژەی ئامادەکارییەکانیان بۆ بەشداری لە خولی لاوانی یانە پیشەگەرەکان، پێشمەرگەی سەوز پۆش میوانداریان لە لاوانی
یانەی وەرزشی سیروانی نوێیانەی وەرزشی سیروانی نوێ ی هاوشاریان کرد.
لەو یارییەدا کە پاش نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە
24-01-202424-01-2024 بەڕێوەچوو تێیدا و لە دوایی ئاست بەرزی پێشمەرگەکان و جێگیری پلانەکانی
سۆران سەلیمسۆران سەلیم ی ڕاهێنەر توانیان سەرکەوتووبن پاش ئەوەی بە ئەنجامی 4-1 گۆڵ براوەبن.
لەگەڵ دەستپێکی یاری و لە گێمی یەکەم پێشمەرگەکان دەستپێشخەر بوون لە تۆمارکردنی گۆڵ و لەو گێمەدا و لە ڕێگەی یاریزانان، (ڕەهەند غەفور) بە دوو گۆڵ و لە خولەکەکانی 10 و 15 دا و لە هەمان گێم،
ڕابەر جەمالڕابەر جەمال لە خولەکی 30 دا گۆڵی سێیەمی تۆمار کردوو ئەنجامی ئەو گێمە بەو شێوەیە و بە 3 گۆڵ لەبەرژەوەندی لاوانی پێشمەرگە کۆتایی هات.
ئەمە و لە گێمی دووەم و یەکلاکەرەوەی ئەنجامەکان، دووبارە سامی سەعید توانی لە خولەکی 55 گۆڵی چوارەمی یانەکەی،
یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانییانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی تۆمار بکات. هەرچی لە خولەکی 65 بوو کاربین محەمەد تاکە گۆڵی لاوانی سیروانی نوێی تۆمار کرد و ئەنجام بەو شێوەیە و بە 4-1 گۆڵ لەبەرژەوەندی لاوانی پێشمەرگەی شاری ڕۆشنبیران و بیرمەندان کۆتایی هات.
جێگەی باسە ئامادەکاری لاوانی پێشمەرگە بۆ بەشداریانە لە خولی پیشەگەرانی لاوانی یانەکانی ئێراق کە بڕیارە یارییەکانی لە ناوەڕاستی مانگی شوباتی داهاتوو دەستپێبکات.
[1]