خۆشیویست
عاشقیبوو
ژیان و ژیان و
ڕێک لە ناوەڕاستی ژیاندا
ڕمێکی لە جەرگیدا.
(یاسین)ی لەسەر خوێند.
شووشتی.
کفنی کرد و
بە تەنیا لە تەنیشت
تەرمەکەی دانیشت و
لە بن گوێیدا چرپاندی:
ئای عەشقی من
من دیسێمبەرم، بەفری گیانت
نامناسییەوە؟
ناوی نووسەر: #زانا خەلیل# [1]