من لەم دنیایەدا زۆر تەنیام
بەڵام ئاواش تەنیانیم
کە هەموو سەرە سەعاتێک بگریم
لە پێش تۆ.
من ئیرادەی خۆم دەوێت و
دەمەوێت لەگەڵ ئیرادەی خۆمبم
بۆ سەر ڕێگەی کار
حەزم لە بێدەنگیە لە کاتی دوڕدونگی
کە شتێک نزیک دەبێتەوە
جیاوازی نییە لەگەڵ دانا بیت
یاخود تەنیا.
من هەردەم دەمەوێت تۆ وەک خۆت نیشان بدەم
هەرگیز نامەوێت کوێر یان پیربم
تا وێنە قورس و جولاوەکەت هەڵبگرم
من دەمەوێت خۆم کەشف بکەم
نامەوێت لە هیچ شوێنێک بچەمێمەوە
له و شوێنەی دەچەمێمەوە درۆ دەکەم
من هەستی خۆم دەوێت
حەقیقەت لە پێش تۆیە
من پێناسەی خۆم دەکەم
وەک ئه و وەێنەیەی کە لە نزیکەوە
بۆ ماوەیەکی درێژ بینیم
وەک ئه و وشەیەی کە دەرمبڕی
وەک دەموچاوی دایکم
وەک کەشتییەک کە منی هەڵگرتووە
بە نێو سامناکترین باهۆزدا.
هۆزانەوان: ڕاینەر مارییە ڕیلکە
وەرگێڕان لە ئەڵمانییەوە: #باهۆز مستەفا# [1]