وەک هەمیشە و بۆ لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە باری تەندرووستی یاریزانانی فێرگەکەیان، سەرپەرشتیارانی فێرگەی یانەی وەرزشی پێشمەرگە یاریزانانیان لەنێو خێزانەکانیان بەسەر دەکەنەوە.
ئەمه و بە مەبەستی هەواڵ پرسین و لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە باری تەندرووستی یاریزانێکی بەهرەمەندوو بێچووە شێریان، هەریەک لە (فریا حەمە حەمە صاڵح و فەرمان ئەحمەد) سەرپەرشتیارانی فێرگەی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە (
پەیڕەو بەختیارپەیڕەو بەختیار)ی یاریزانی تیمی بێچووە شێرانی فێرگەکەیان بەسەر کردەوە کە لە میانی خولێکی دۆستانە و لە کاتی یاریکردن تووشی پێکان هاتبوو.
هەروەک لەو سەردانەیان سەرپەشتیاری هونەری فێرگەی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە بە ناوی یانەکەیانەوە هیوای زوو چاک بوونەوەی بۆ یاریزانە بەهرەمەندەکەیان خواست و سڵاوی کارگێڕی یانەکەیانیان گەیاند بەو یاریزانەیان و پاڵپشتی یانەی وەرزشی پێشمەرگەیان بۆ دووپات کردەوە و ڕایان گەیاند کە وەک جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگە حاکم
مەحمود ئەحمەد مورادمەحمود ئەحمەد موراد هەمیشە لە وتەکانی دووپاتی دەکاتەوە کە یانەی وەرزشی پێشمەرگە هیی هەمووانە و بۆ هەمووانە و خزمەت بە چینی گەنج و لاوانی شارەکەشیان بە ئەرک دەزانن.
لە کۆتایش باوکی پەیڕەوی یاریزان بە ناوی خێزانەکەیان سوپاسی ئەو سەردانەی نوێنەرانی یانەکەیانی کردوو دووپاتی کردەوە کە یانەی پێشمەرگە هەمیشە لە دڵماندایە و بۆ خزمەتی چاو ناتروکێنین و ناوی بە بەرزی دەهێڵینەوە.
[1]