ناو: پژمان
نازناو: پژمان فاتیحی
ساڵی لەدایکبوون: 1995
ڕۆژی لەسێدارەدان: #29-01-2024#
شوێنی لەدایکبوون: #کامیاران#
شوێنی لەسێدارەدان: کەرەج-ئێران
$ژیاننامە$
پژمان فاتیحی، تەمەن 29 ساڵ و خەڵکی شاری کامیاران، ئەندامی حزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران، لە ڕۆژی #23-07-2022#، لەگەڵ سێ لە هاوڕێکانی بە ناوی (#موحسین مەزڵووم#، #محەمەد فەرامەرزی# و #وەفا ئازەربار#) ، لە گوندی (یەنگەجە) ی نزیک ناوچەی سۆمای برادۆستی پارێزگای #ورمێ#، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر دەکرێن. میدیاکانی سەر بە حکومەتی ئێران بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاند کە ئەم چوار بەندکراوە سیاسییە ئەندامی حزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێرانن، و بە چەکەوە لە کاتێکدا لە هەوڵی تەقاندنەوەی دامەزراوە پیشەسازییەکانی ئەسفەهان بوون دەستبەسەر کراون.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2024/547487/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=پژمان فاتیحی=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2024/547487/0003.JPG=KTML_Photo_End=
شایەنی باسە حزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێرانیش دواتر بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی فەرمی چەواشەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بێ بنەما ناساند و پشتڕاستی کردەوە کە ئەم سیناریۆیە بۆ سەرکوتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و خۆپیشاندەرەکانە.
لە ڕۆژی #18-09-2023# لەلایەن لقی 26 دادگای شۆڕشی تاران بە دادوەری (ئیمان ئەفشاری) بە تۆمەتی (افساد فی الارض) لە ڕێگای هاوکاری و سیخوڕی بۆ ئیسرائیل سزای لە سێدارەیان بەسەردا سەپێنرا، دواتر لەلایەن لقی 09ی دیوانی باڵای وڵاتی ئێرانەوە بە دادوەری (قاسم مەزینانی) هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم چوار بەندکراوە سیاسییە پشتڕاست کرایەوە.
جێی باسە پژمان فاتیحی و هاوڕێکانی لە ڕۆژانی دەستبەسەر بوونیان بەسەختی ئەشکەنجە کراون و ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ لە دژی خۆیان لە بەردەم کامێرا بوون کە دواتریش دانپێدانانە زۆرەملێکەیان لە میدیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوکرانەوە.
پژمان فاتیحی، لە ڕۆژی #28-01-2024#، دوای 18 مانگ لە دەستبەسەر کردنی، بۆ یەکەمجار و دواجار لە بەندیخانەی ئێڤینی شاری تاران، چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی ئەنجام دا. لە ئێوارەی هەمان ڕۆژ بۆ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی، بە چاودێریی چڕی هێزە ئەمنییەکان لە بەندیخانەی (ئێڤین) ەوە بۆ بەندیخانەی (قزڵحیساری) شاری کەرەج گواسترایەوە.
لە کاتژمێر 5 بەرەبەیانی ڕۆژی 29-01-2024 پژمان فاتیحی و هاوڕێکانی لەسێدارە دران. [1]