ناو: موحسین
نازناو: موحسین مەزڵووم
ساڵی لەدایکبوون: 1997
ڕۆژی لەسێدارەدان: #29-01-2024#
شوێنی لەدایکبوون: #مەهاباد#
شوێنی لەسێدارەدان: کەرەج-ئێران
$ژیاننامە$
موحسین موزڵووم، تەمەن 27 ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد، ئەندامی حزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران، لە ڕۆژی #23-07-2022#، لەگەڵ سێ لە هاوڕێکانی بە ناوی (#پژمان فاتیحی#، #محەمەد فەرامەرزی# و #وەفا ئازەربار#)، لە گوندی (یەنگەجە)ی نزیک ناوچەی سۆمای برادۆستی پارێزگای #ورمێ#، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر دەکرێن. میدیاکانی سەر بە حکومەتی ئێران بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاند کە ئەم چوار بەندکراوە سیاسییە ئەندامی حزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێرانن، و بە چەکەوە لە کاتێکدا لە هەوڵی تەقاندنەوەی دامەزراوە پیشەسازییەکانی ئەسفەهان بوون دەستبەسەر کراون.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2024/547493/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=موحسین مەزڵووم و هاوسەرەکەی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=موحسین مەزڵووم و هاوسەرەکەی=KTML_ImageCaption_End=
شایەنی باسە حزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێرانیش دواتر بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی فەرمی چەواشەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بێ بنەما ناساند و پشتڕاستی کردەوە کە ئەم سیناریۆیە بۆ سەرکوتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و خۆپیشاندەرەکانە.
لە ڕۆژی #18-09-2023# لەلایەن لقی 26 دادگای شۆڕشی تاران بە دادوەری (ئیمان ئەفشاری) بە تۆمەتی (افساد فی الارض) لە ڕێگای هاوکاری و سیخوڕی بۆ ئیسرائیل سزای لە سێدارەیان بەسەردا سەپێنرا، دواتر لەلایەن لقی 09ی دیوانی باڵای وڵاتی ئێرانەوە بە دادوەری (قاسم مەزینانی) هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم چوار بەندکراوە سیاسییە پشتڕاست کرایەوە.
جێی باسە موحسین مەزڵووم و هاوڕێکانی لە ڕۆژانی دەستبەسەر بوونیان بەسەختی ئەشکەنجە کراون و ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ لە دژی خۆیان لە بەردەم کامێرا بوون کە دواتریش دانپێدانانە زۆرەملێکەیان لە میدیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوکرانەوە.
موحسین مەزڵووم، لە ڕۆژی #28-01-2024#، دوای 18 مانگ لە دەستبەسەر کردنی، بۆ یەکەمجار و دواجار لە بەندیخانەی ئێڤینی شاری تاران، چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی ئەنجام دا. لە ئێوارەی هەمان ڕۆژ بۆ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی، بە چاودێریی چڕی هێزە ئەمنییەکان لە بەندیخانەی (ئێڤین) ەوە بۆ بەندیخانەی (قزڵحیساری) شاری کەرەج گواسترایەوە.
لە کاتژمێر 5 بەرەبەیانی ڕۆژی 29-01-2024 موحسین مەزڵووم و هاوڕێکانی لەسێدارە دران. [1]