ناو: وەفا
نازناو: وەفا ئازەربار
ساڵی لەدایکبوون: 1998
ڕۆژی لەسێدارەدان: #29-01-2024#
شوێنی لەدایکبوون: #بۆکان#
شوێنی لەسێدارەدان: کەرەج-ئێران
$ژیاننامە$
وەفا ئازەربار، تەمەن 26 ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، ئەندامی حزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران، لە ڕۆژی #23-07-2022#، لەگەڵ سێ لە هاوڕێکانی بە ناوی (#موحسین مەزڵووم#، #محەمەد فەرامەرزی# و #پژمان فاتیحی#) ، لە گوندی (یەنگەجە)ی نزیک ناوچەی سۆمای برادۆستی پارێزگای #ورمێ#، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر دەکرێن. میدیاکانی سەر بە حکومەتی ئێران بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاند کە ئەم چوار بەندکراوە سیاسییە ئەندامی حزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێرانن، و بە چەکەوە لە کاتێکدا لە هەوڵی تەقاندنەوەی دامەزراوە پیشەسازییەکانی ئەسفەهان بوون دەستبەسەر کراون.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2024/547495/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=وەفا ئازەربار=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2024/547495/0002.JPG=KTML_Photo_End=
شایەنی باسە حزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێرانیش دواتر بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی فەرمی چەواشەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بێ بنەما ناساند و پشتڕاستی کردەوە کە ئەم سیناریۆیە بۆ سەرکوتکردنی زیاتری هاوڵاتییان و خۆپیشاندەرەکانە.
لە ڕۆژی #18-09-2023# لەلایەن لقی 26 دادگای شۆڕشی تاران بە دادوەری (ئیمان ئەفشاری) بە تۆمەتی (افساد فی الارض) لە ڕێگای هاوکاری و سیخوڕی بۆ ئیسرائیل سزای لە سێدارەیان بەسەردا سەپێنرا، دواتر لەلایەن لقی 09ی دیوانی باڵای وڵاتی ئێرانەوە بە دادوەری (قاسم مەزینانی) هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم چوار بەندکراوە سیاسییە پشتڕاست کرایەوە.
جێی باسە وەفا ئازەربار و هاوڕێکانی لە ڕۆژانی دەستبەسەر بوونیان بەسەختی ئەشکەنجە کراون و ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ لە دژی خۆیان لە بەردەم کامێرا بوون کە دواتریش دانپێدانانە زۆرەملێکەیان لە میدیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوکرانەوە.
وەفا ئازەربار، لە ڕۆژی #28-01-2024#، دوای 18 مانگ لە دەستبەسەر کردنی، بۆ یەکەمجار و دواجار لە بەندیخانەی ئێڤینی شاری تاران، چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی ئەنجام دا. لە ئێوارەی هەمان ڕۆژ بۆ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی، بە چاودێریی چڕی هێزە ئەمنییەکان لە بەندیخانەی (ئێڤین)ەوە بۆ بەندیخانەی (قزڵحیساری) شاری کەرەج گواسترایەوە.
لە کاتژمێر 5 بەرەبەیانی ڕۆژی 29-01-2024 وەفا ئازەربار و هاوڕێکانی لەسێدارە دران. [1]