کاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی
25-01-202425-01-2024 لە فاملی مۆڵ،
یانەی وەرزشی شەتڕەنجی مەلیکیانەی وەرزشی شەتڕەنجی مەلیک یەکەمین پاڵەوانییەتی خۆی بە بەشداری (94) یاریزانی سەرتاسەری ئێراق و دوو یاریزانی سووریا بەڕێوەبرد.
دەنیس فایەق داوەری گشتی پاڵەوانییەتییەکە وتی: یەکەمین پاڵەوانییەتی یانەی مەلیکە، یاریزانەکان نزیکەی (100) یاریزان لە کوڕان و کچان دەبن، پاڵەوانییەتییەکە لەسەر سستەمی نێودەوڵەتی شەتڕەنج بەڕێوەدەچێت، پاڵەوانییەتییەکە لە (9) گەڕ پێکدێت و هەر گەڕی (15) خولەک و بەزیادکردنی (10) چرکە دەبێت، ئەمشەو (3) گەڕ بەڕێوەدەچێت و بەیانی سبەی هەینی
26-01-202426-01-2024 (2) گەڕ و ئێوارەی هەینی (4) گەڕ و هەمووی دەکاتە (9) گەڕ لەم پاڵەوانییەتییە.
یەکێک لەبەشداربوان بەناوی تەبا پشتیوان وتی: پاڵەوانییەتییەکی گەرم و باشە و لەکاتی خۆی بوو، خەڵکێکی زۆر ئامادەیە و من ماوەی چوار ساڵە یاری شەتڕەنج دەکەم، ڕاستە من لەیاری یەکەم تووشی شکست بووم، بەڵام بەهۆی ئەوەی قۆناغی پێنجی کۆلێژی پزیشکیم و مەشق و ڕاهێنانم کەم بوو، بۆیە لەئاییندە هەوڵدەدەم زیاتر و باشتر ئامادە و بەردەوام بم.
ماوەتەوە بڵێین سبەی هەینی شەو کۆتایی بە (9) گەڕی پاڵەوانییەتی شەتڕەنجی ڕەپیدی یانەی مەلیک دێت و پاشان خەڵات بەسەر یاریزانە سەرکەتووەکان دابەش دەکرێت.
[1]