=KTML_Bold=ھەڤاڵانی بەڕێز شێخ جیھاد و شێخ سیراج شێخ ئەحمەد خەیلانی=KTML_End=
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (شێخ ئەحمەد خەیلانی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی دیاری ئایینی و کۆمەڵایەتیی شاری ھەولێر خوالێخۆشبوو (شێخ ئەحمەد خەیلانی) باوکی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان و خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و، سەرجەم خزمانی عەشیرەتی خەیلانی دەکەین و، هاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
لە خودای گەورە داواکارین دڵنەواییتان پێ ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش بەر رەحمەتی خۆی بخات و، بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات. [1]
انا للە و انا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=