بەیانیى ئەمڕۆ چوارشەممە #31-01-2024# بەڕێز #نێچیرڤان بارزانى#، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە بەڕێز ئیسپن لیندباک، باڵیۆزى نەرویج لە ئوردن و ئێراق کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا پەیوەندییەکانى نەرویج لەگەڵ ئێراق و هەرێمى کوردستان، گفتوگۆکانى #هەولێر# - #بەغدا# بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوانیان، دۆخى سیاسى و ئەمنیى ئێراق و هەرێمى کوردستان بەگشتى، هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان و دۆخى #شەنگال#، تاوتوێ کران.
هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکان و هاریکاریى هاوبەش بەتایبەتى لەو بوارانەدا کردەوە کە ئێراق و هەرێمى کوردستان دەتوانن کەڵک لە پسپۆڕى و ئەزموونەکانى نەرویج وەربگرن، هەروەها هاوڕا بوون کە پێویستە ئارامى و سەقامگیریى ئێراق بپارێزرێت. بەڕێز باڵیۆزی نەرویج دووپاتى کردەوە کە وڵاتەکەى بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئێراق و هەرێمى کوردستان و ئارامى و سەقامگیرییان دەڕوانێت.
دەرهاویشتە و لێکەوتەکانى شەڕ و ئاڵۆزییەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و شەڕ لە ئۆکراینا و چەند پرسێکى دیکەى جێى بایەخى هاوبەش، تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوو. [1]