من و دوو پیاو کە یەک ڕۆحی ئاگرینین
سێ کەسین
سێ جەستە، بەڵام یەک ڕۆحی ئاگرینین
خەڵک بە شەو خۆیان مەست دەکەن
ئێمە نیوەڕۆ دەکەینە شەو.
ئەو ڕۆژە پەنجەم بۆ یەکێکیان ڕاکێشا و
گوتم: ئێمە دوای مردنیش یەکتر دەبینینەوە
تۆ
لەگەڵ تۆمە
تۆ دوای مردن دەبیتە درەخت و
منیش چەپکێ گوڵ
لە ژێر درەختەکە و
ئەو خۆشەویستەشمان پەپوولە.
من خۆشحاڵم کە دوای مردنیشم
ئێوەم هەیە.
تۆ ئەی پەپوولەی من
دەزانم ئەوکات
بە دەورمدا دەخولێیتەوە و
لە پەڕەکانم هێز بۆ باڵەکانت کۆدەکەیتەوە
لە ژێر سێبەری ئەو درەختەی
کە دوای زیندووبوونەوەشمان
پشت و سێبەر و پەنامانە.
ناوی نووسەر: #ئاریانا ئیبراهیم# [1]