قەور قووڵە.
قەبر قووڵە.
قەور: گۆڕ، لە کۆمەڵگەدا لەنێوان خێزان و بنەماڵەکاندا کێشە و گرفتی کۆمەڵایەتی ڕوو دەدەن، هەندێک جار کێشەکان سەردەکێشن بۆ کوشتن و لەناوبردنی یەک، ڕێکدەکەوێت ڕاستی لای کەسێک بێت گەر بیدرکێنێت، کورد واتەنی ئاوێک بە ئاگرەکەدا بکرێت و کێشەکە چارەسەر بێت، بۆیە داوای لێدەکرێت کە ڕاستییەکان بڵێت، گەر نەیڵێت لە قووڵی قەبردا سزا دەدرێت. بە یەکێک دەوترێت کە داوای ڕاستییەکی لێبکرێت، کە بیدرکێنێت، بەڵام نەوێرێت.[1]