قسە حەوت پلەی هەیە.
هەندێک کەس لە ژیاندا لەناو گفتوگۆ کۆمەڵایەتییەکاندا، زۆر بەئاگایی و بەوریاییەوە قسە دەکات، پێش ئەوەی قسەکان بڵێت بەباشی بیری لێدەکاتەوە و شەن و کەوی دەکات، بۆ ئەوەی ڕووزەردی بۆ نەهێنێت. واتە: قسە پێویستە حەوت جار ئەمدی و ئەودیوی بکەی، پاشان بیدرکێنیت.[1]