قنگ بدەرە سەر دەرپێی خۆت.
هەموو کەسێک لە کۆمەڵگەدا بەرپرسە لە ڕەفتار و کردار و ئابڕووی خۆی، واتە: چی کارێکی چاکەکاری بکەیت ئەوە دێتەوە ڕێگەت، هەروەها بەپێچەوانەشەوە. مەبەست لەوەیە کە دەست درێژ مەکە بۆ ئابڕووی کەس، ڕەوشتی خۆت بپارێزە و ئاگات کە دەم و زمانت و ڕەفتارت بێت.[1]