گەزیزە پیربوو لە نزاران، هەر ئێمە ماینەوە لە هەواران.
گەزیز: گوڵێکی حەوت ڕەنگی جوانە، لە کۆتایی بەهاردا پیر دەبێت. نزار: شوێنی سێبەر لە ناوچەی شاخاویدا کە هەتاو لێی نەدات (فەرهەنگی خاڵ)، کۆچەرییەک دەیڵێت کە لە هەواردا زۆر مابێتەوە و ناخۆش بەڕێی کردبێت. واتە: هەموو کەس باش ژیا بەڵام هەندێک کەس نەیانتوانی باش بژین.[1]