وتاردان بە زمانی کوردی.
دەستپێکى وتاردان بە زمانیکوردى لە بيارە
پ. د. #حەسەن شێخ خالید موفتی#
(92) ساڵی کۆچی لەمەبەر، واتە لە 26ى ڕەجەبى 1353ک. #04-11-1934# ز. زاناى گەورە مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی بیارە (#مەلا عەبدولکەریمی مودەریس#) وتاری ڕۆژى هەینی لەسەر فەرمانی مورشیدەکەی (حەزرەتی شێخ محەمەد عەلائەدينی نەقشبەندی) بە زمانی کوردی دەخوێنێتەوە، بێگومان ئەو هەنگاوە پیرۆزە واتا و مەغزای زۆر گەورە و گرنگ دەگەيەنێت، ئەمەی خوارەوە وەرگێڕدراوى نامەکەیە بە واژووی حەزرەتی شێخ عەلائەدينی بیارە کە دەفەرموێت:
بەناوی خوای تەعالا
جەنابی ڕێزدار مەلا عەبدولکەریم مودەڕڕیس، دوای نزای خێر و زێدە بەختەوەری جەنابتان، عەرزتان ئەکەم لە مێژووی گەیشتنی ئەم نامەیەوە، ڕاتان ئەسپێرم کە وتارى ڕوژانی هەینی بخوێنیتەوە، بەڵام بەر لە خوێندنەوەی خوتبەی عەرەبی، ناوەڕۆکی خوتبەکە بە زمانی کوردی بۆ تێگەیشتنی خەڵکی ئاسایی بخوێننەوە. سەرفرازيی و بەختەوەریتان ئارەزوومانە، وصلی الله علی سیدنا محمد وآله وسلم..
ئەم فەرمانە ئەبێ جێبەجێ بکرێت و ئیهمالی مەکەن کە ئەوا زەحمەتتان ئەدەم.
خادمی مەحاسینی شەریفە وتەریقەتی عەلییە
علاء الدین العثمانی
26رجب1353 لە خانەقای بیارە
سەرچاوە: گۆڤاری خاڵ ژمارە 42 پایزی 2023
[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=