گا گێرە بکا، میزی تێئەکا.
گێرە: مەبەست لە گێڕانی گا یان جەنجەڕە، بەناو خەرماندا بۆ ئەوەی دان و پووش لەیەک جیابکاتەوە، لە کوردەواردا گێرە بە گا کراوە، گەر ناوەناوە پشوو بە گاکان نەدرێت، بێگومان میز دەکەنە ناو خەرمانەکەوە و پیسی دەکەن، مەبەست لە شتی ناچارییە کە ئەنجامدەدرێت. [1]