گەر خەو ببوایە بە مایە، کەروێشک دەبوو بە گایە.
مایە: دەستکەوت و سامانی دانراو کە لە ئەنجامی کار مرۆڤ بەدەستی دەهێنێت، گا گیانلەبەرێکە قەبارەی گەورەیە و بەهێزە، کەروێشک قەبارەی بچووکە و بەسرووشت ئارەزووی خەوتن دەکات، واتە: کەس بە خەوتن گەورە نابێت. مەبەست لە کەسێکی تەممەڵە کە هەموو ژیانی خەریکی خەوە. واتە: کەس لە خەوتن هیچی دەستناکەوێت، بۆیە دەکرێت مرۆڤ کاربکات و بەرهەمی هەبێت. [1]