گای مەردم گاڕانی مەردم
ئەگەر نەیزانم، نامەردم
مەردم: مەردووم یان خەڵک. گا ئاژەڵێکی بەهێزە لە کوردەواردا بۆ جووتکردن بەکارهاتووە، کەسێک بە گای خەڵکی جووت بکات، لەکاتی کاردا زۆر ماندووی دەکات، هەروەها گاڕان: گاگەل یان مێگەل بە کۆمەڵێک وڵاخ دەوترێت کە بە یەکەوە ببرێن بۆ لەوەڕ. واتە: گاوانی خراپ کۆتایی مانگ پارەی خۆی وەردەگرێت، زۆر گوێ بە گاڕان نادات، کەسێک دەیڵێت کە سامان و ماڵی خەڵکی بەدەستەوەبێت بۆ کاسپی، هەر خەریکی قازانج بێت و خەمی مایەی نەبێت. [1]