کورد لەنێوان ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ کوێ دەڕوات و مافی چارەنووس لە چیدا دەبینێت؟
نووسین:
هیوا ساعدیهیوا ساعدی
- بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە بناغەی ستراتیژی و ترافیکی سیاسی دەوڵەتە زلهێزەکان.
سەرەتا دەبێت کورد خۆی مافی چارەنووسی بەدەستبهێنێت و چاوەڕوانی هیچ لایەن و دەوڵەتێک نەبێت، پەیوەندی بۆ بەهێزکردن و سیمای قارەمانییەتی کورد تەنیا پاراستنی قەوارەی سیاسی کوردستانە و شەڕ لەگەڵ داگیرکەر و هەبوونی هێزێکی یەکڕیزە لەژێر ناوی پێشمەرگە.
- وەک ئەوەی هەیە نەبوونی ئاڵترناتیڤێک لەسەر ڕوونکردنەوەی مافی چارەنووس و سەروەریی سیاسی و سەربەخۆیی وەک دەنگ هەیە و بەڵام لەژێر سێبەری داگیرکاری دەوڵەتە زلهێزەکان ئێران و ئێراق و تورکیا و سووریا بووەتە بازرگانی نەوت و ئاڵۆزی زیاتری ناوچە و درووستکردنی شەڕی ناوخۆیی لەناو کورد و نەبوونی یەکڕیزی دوورخستنەوە لە ئایدۆلۆژی و باوەڕ بە کورد بوون ئەمانە تەنیا گۆشەی لە کێشەی کورد لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، پارادیمی کورد لە سەردەمی ئەمڕۆی تێکنۆلۆجیا لەسەر زمان و کلتوور و داب و نەریتە.
باب و باپیرانمان و ئەوانەی کە ڕۆژگارێ هەوڵیان داوە بۆ درووستکردن و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی وەک
پێشەوا قازی محەمەدپێشەوا قازی محەمەد،
شێخ عوبەیدوڵڵای نەهریشێخ عوبەیدوڵڵای نەهری و
شێخ سەعیدی پیرانشێخ سەعیدی پیران و
سەید ڕەزاسەید ڕەزای
دەرسیمدەرسیم و سەردار ئەسعەد بەختیاری و
شێر عەلی مەردان خانشێر عەلی مەردان خان بی مەریەم و
مەلا مستەفا بارزانیمەلا مستەفا بارزانی و شەهید
سەعید یەزدانپەناسەعید یەزدانپەنا و.... زۆربەی ئەوانەی کە لە هەموو چوار پارچە و پانتایی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەڕیان لەگەڵ دوژمنی داگیرکەر کرد و بۆ مافی سەروەریی سیاسی کە خۆت خاوەنی خاکی خۆت بیت و توانایی پاراستنی سیاسی خۆت بیت.
لەم هەلومەرجەی سیاسی کورد دەبێت خۆی ناو ماڵی خۆی ڕێک بخات و دەسکەوتی سیاسی واتا زاڵ بوون لەسەر مافەدەستوورییەکان کە بۆی دادەنێن قبووڵ نەکات وەکوو دیسکراکچێرێک بیربکاتەوە
- لە ڕۆژگاری تەکنەلۆجیا و واتا مۆدرنییەت و پۆست مۆدڕنییەت تەنیا ئەوە نەبێت سیستەمی ماڵەکان گۆڕرابێ کورد دەبێت جارێکی دیکە ئاپدەیت بوون لە دەرفەتەکان و بارودۆخەکان بەهێزکردنی ئۆپۆزسیۆنەکانی لە هەر چوارپارچە و یەکڕیزی کردنەوەیەکی کاریزماتیک لە بناغەی ستراتیژی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پاراستنی ناوی پێشمەرگە و داب و نەریتەکان و هەوڵدان بۆ بنەماسازی دەوڵەت بوون و پاراستنی قەوارەی سیاسی لە دەستنەدانی دەسکەوتەکانە.
[1]