گرناقاچ خۆش گرناقاچ، دوازدە کوێخا و چوار کرمانج.
گرناقاچ: ناوی گوندێکە لە ناوچەی شێخ بزەینی لە گەرمیان، گوندەکە بە هەمووی شازدە پیاوی تێدابووە، دوازدەیان کوێخابوون، بە جێگەیەک دەوترێت کە هەمووی خۆی بە گەورە بزانێت، کەس ئامادەنەبێت گوێڕایەڵیی کەس بکات، هەمیشە لە دۆخێکی لەو شێوەیەدا پەشێوی بڵاودەبێتەوە. [1]