ناو: جەبار
نازناو: وەیسی
ساڵی لەدایکبوون: 1994
ڕۆژی کۆچی دوایی:
31-01-202431-01-2024
شوێنی لەدایکبوون: سەلاسی باوەجان
شوێنی کۆچی دوایی:
کرماشانکرماشان
ژیاننامە
جەبار وەیسی، کۆڵبەری تەمەن 30 ساڵی خەڵکی گوندی جۆجاڕی سەربە شاری سەلاسی باوەجان، لە ڕۆژی
29-01-202429-01-2024 لە کاتی کۆڵبەری لە ناوچە سنوورییەکانی شاری
نەوسوودنەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەسەختی بریندار کرا، هەمان ڕۆژ بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵقانی شاری کرماشان کرا، جێی باسە بە چەکی ساچمەی سەر و دەموچاوی کرابووە ئامانج و پارچە ساچمەکان بەشێکی مێشکی بریندارکردبوو و لە مێشکی مابووەوە، و ئەمەش بۆیە هۆی ئەوەی پاش مانەوەی سێ ڕۆژ لە بەشی چاودێری وردی ئەو نەخۆشخانەیە، لە ڕۆژی 31-01-2024 بەهۆی سەختی برینەکانی گیان بسپێرێت.
[1]