گڵ مەیل بڕە.
مەیل: ئارەزوو، تاسە یان خۆشەویستی بۆ کەسێک (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، خۆشەویستی نێوانی مرۆڤەکان لەسەر بنەمای خۆێن و یەکتر بینینە، هەتا کەسەکان زۆرتر یەک ببینن و پێکەوەبن، خۆشەویستی و تاسەیان بۆ یەک زیاتر دەبێت، بە پێچەوانەشەوە. مەبەست لەوەیە کاتێک کەسێکی خۆشەویستت دەمرێت، لەبەرچاوان نامێنێت، دوای ماوەیەک ئەو خۆشەویستییەی هەبووە، وەردەوەردە کەم دەبێتەوە.[1]