گورگ ئەڵێ: ئەم شەو هەورە، دەمم چەورە.
سرووشتی گورگ وایە کە لە شەوی باراناویدا، شوان زۆر ئاگای لە ڕانەمەڕەکەی نییە، بۆیە گورگ دەرفەت وەردەگرێت مەڕێک دەفڕێنێت و دەیخوات، بۆ کەسێک بەکاردێت کە ئاژاوەیەک ڕوویدابێت و تیکەیەکی چەوری گلاندبێت، واتە: لە ئەنجامی شەڕ دەستکەوتێکی باشی هەبێت. [1]