گورگ ئەڵێ: قوربانتبم مەڕ، دەخۆم دووگی تەڕ، نابیت لە لەوەڕ.
گورگ ئاژەڵێکی دڕندەیە و ئارەزووی خواردنی گۆشتی هەیە، لە کوردەواردا دەوترێت: کاتێک گورگ پەلاماری هەر ئاژەڵێک بدات، لە ترسا جووڵەی بۆ ناکرێت، بەتایبەتیی مەڕ، دەمی لە لەوەردا بێت، گورگ پەلاماری بدات، ناوێرێت دەم لە لەوەڕ هەڵبگرێت، بە کەسێک دەوترێت کە چاوچنۆکی لە کچێک بکات و بیەوێت بە قسەی لووس تەفرەی بدات و هەڵیبخەڵەتێنێت. [1]