گورگ وتوویەتی: تەمە ماڵی خۆمە، هەورە دەمم چەورە.
تەم: هەڵمێکی سپییە لە کاتی تەڕیدا لە زەوی هەڵدەستێت، چاو بە ئاسایی دوور نابینێت، هەور: لە شەودا بەری مانگەشەو دەگرێت، تاریکەشەو درووستدەکات، بە ناکەس و بەدکارێک دەوترێت کە لەناوەختدا یان لە شەوەزەنگ و تەماویدا هەڵێکی دەستکەوتبێت و دەستی خۆی بوەشێنێت.[1]