گورگی باراندیدەیە.
باراندیدە: بە کەسێک دەوترێت کە لە کەشوهەوا و گۆڕانی وەرزەکاندا بەباشی شارەزابێت، وردەکاربێت و زانیاری هەبێت لەسەر چۆنێتی و کاتی باران. هەروەها گورگ شارەزایە لەوەی کەی دەبارێت و دنیا دەبێت بە لێزمە و تاریکەشەو، بۆ ئەوەی پەلاماربدات و نێچیری دەستکەوێت. بە کەسێکی دنیادیدە دەوترێت کە لە سەد ئاوی دابێت و تەڕنەبووبێت. [1]