گورگی ڕاودیدە، بەر ڕەت ناکەوێ.
ڕاودیدە: بە نێچیرێک دەوترێت کە ڕاوچی دووربەدوور ببینێت و خۆی لێ لابدات، ڕەت: لەڕێدەرچوو (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، بە گورگێکی شارەزا دەوترێت کە بە زیرەکی خۆی، خۆی لە ڕاوچی بشارێتەوە. بۆ کەسێکی فێڵاوی بەکاردێت کە هەموو تەڵە و تەفرەدانێک لابدات کە دێتە ڕێگەی. [1]