گورگیان کرد بە وەکیلی مەڕ.
وەکیلی: بریکار (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، گورگ و مەڕ دوو ئاژەڵی دژ بەیەکن، گورگ دڕندەیە و بەردەوام ئارەزوو دەکات مەڕ ببێت بە نێچیریی، واتە: کەسی خراپەکار ناتوانێت ئەمانەتی بدرێتە دەست. بە کەسێکی دەستپیس دەوترێت کە بکرێت بە بەرپرسی دارایی و هەمووی ببات بۆ خۆی. [1]