بەڕێزان خانەوادەى ھەڤاڵ (تاڵیب مۆریاسی)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (ئافتاو حاجی حەمەعەلی) ھاوژینی کەسایەتی تێکۆشەر (تاڵیب مۆریاسی) و، دایکی ھەڤاڵان (شێروان و نەریمان و شوان)مان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشیی ئاڕاستەی خانەوادە نیشتمانپەروەرەکەتان و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەکەین و، هاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواکارین دڵنەواییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش بەر رەحمەتی خۆی بخات و، بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات. [1]
انا للە و انا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=