پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
هەزار ئەسپ
31-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەبوو تاهیر محەمەد عەلی ئەبوو حەسەنی فەزلەوی
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
31-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
31-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
31-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نیگەران نەبین؟
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دەربارەی فەلسەفەی پزیشکی
31-05-2024
کشمیر کەریم
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی مەهاباد
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی کینە ئەم؟
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,861
وێنە 106,157
پەرتووک PDF 19,347
فایلی پەیوەندیدار 97,367
ڤیدیۆ 1,398
ژیاننامە
شوکری فەزڵی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا جەوهەر
ژیاننامە
عەزیز محەمەد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
01-06-1975
ژیاننامە
کێخوا سێوێ
ماڵە کارتۆنیەکەی هەرێم یان خوێنەرە حیزبییە کارتۆنیەکان
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ماڵە کارتۆنیەکەی هەرێم یان خوێنەرە حیزبییە کارتۆنیەکان

ماڵە کارتۆنیەکەی هەرێم یان خوێنەرە حیزبییە کارتۆنیەکان
ماڵە کارتۆنییەکەی هەرێم یان خوێنەرە حیزبییە کارتۆنییەکان.
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: #ئیسماعیل حەمەئەمین#
وتاری `هەرەسی ماڵە کارتۆنییەکە` یان چاکتر وایە بڵێین `هەرەسی ماڵی کارتە کۆنکەنییەکە` شتێک نییە، ئازادیخوازنی ئەم وڵاتە نەیانوتبێت، تەنیا ئەوەیە ئەوانەی چ بانگەشەی ڕووخانی هەرێمیان لەم ڕاپۆڕتە ڕۆژنامەوانییەوە کرد و چ ئەوانەی وەک نەوەی نوێ و گۆڕان و کادێڕەکانیان بەم ڕاپۆڕتە خۆشحاڵ بوون. هەروەها ئەوانەی کەوتنە دەرکردنی بەیاننامە لە کاتژمێر دوای دوو نیوەشەودا و تووشی هیستریا بوون. زۆربەیان، پێ ناچێت ڕاپۆڕتەکەیان خوێندبێتەوە، یان چ نەبێت ڕاوێژکارە کاوێژکارە تەمەڵەکانیان بەوردیی وەریانگێڕابێت و سەرنجیان لەسەر دابێت. هەر بۆیە، ڕاپۆڕتی ڕۆژنامەنووس (وینترۆپ ڕۆجەر) لە 22 ی ئازاری 2023 بۆ `فۆرین پۆلەسی` بەناوی “باشووری کوردستان، هەرەسی ماڵە کارتۆنییەکە“ بەڕای من هیچی تازەی تێدا نییە کە نووسەران و هەروەها ڕۆژنامەنووسان و تەنانەت کادێرانی حیزبەکان خۆشیان نەیانگوتبێت.
لەوەش سەیرتر ئەوەیە کادێرانی یەکێتی دڵیان پێ خۆش بوو، بە مەرجێک ڕاپۆڕتەکە پارتی و یەکێتی خسووەتە یەک قەفەزی تاوانبارییەوە! تەنانەت `نەوەی نوێ` کە دەڵێت؛ ئێمە ڕاپۆڕتەکەمان قبووڵە، کەچی ڕاپۆڕەتەکە ئەوان بە ئۆپۆزیسیۆنی `لاواز و پۆپۆلیست` پێناسە دەکات و فڕێیاندەداتە دەرەوەی ئۆپۆزیسیۆنێکی جیدیی و سیاسییەوە.
خاڵێکی تر کەسەرنجی ڕاکێشام ئەوەیە، کە ساڵانێکە دڵسۆزانی ئەم کوردستانە دەنووسن و دەبێژن و تەنانەت دەستگیردەکرێن لەسەر وتنی ئەم ڕاستییانە. بەڵام مەسەلەکە تەنیا ئەوەیە ` پیاوی سپی` قسان دەکات، ئەقڵیەتی ژێردەستەش وایە، هەزار کەسی خۆی قسەبکات لای گرنگ نییە، بەڵام ڕۆژنامەنووسێکی بێگانەی ئەمریکی دانیشتووی سلێمانی قسەبکات لێی دەبێتە دێو و درنج، ئەمەش “گرێی خۆبەکەمزانینی کوردیی`ە بەرانبەر بێگانەی داگیرکەر و بەتایبەت پیاوی سپی…
هەر بۆ مەبەستە دێم خاڵە سەرەکییەکانی ئەم وتارە بۆ خوێنەران کوورتدەکەمەوە، تەنیا بۆ ئەوەی بزانن کە ڕۆجەر شتێکی نەگوتووە کە منداڵێکی ئاوفرۆشی سەر ڕێگای چەمچەماڵ پێشتر نەیوتبێت. جا بۆ ئەوەی بەرچاو ڕوونیمان هەبێت، دووربین لە هەڵەکاری، حەزمکرد خاڵە سەرەکییەکانی ئەم ڕاپۆڕتەی هەرای ناوەتەوە، وەک خۆی بێ زیاد و کەم، بە کوورتی و پوختی بۆ خوێنەرانی ئەم واڵەم وەک خۆی کە لەدەقە ئینگلیزیکەدا هاتووە و ڕوونبکەمەوە؛
. چەمچەماڵ خاڵی دەستپێکردنی ڕاپۆڕتەکەیە، بە شارێکی وشک و ترسناک و پڕ هەژاریی وەسفدەکات، لای ڕۆجەر؛ چەمچەماڵ شاری گازی سرووشتییە، بەڵام پڕە لە هەژاری و بێکاری. ئەمە جگە لە نوخبەیەکی سیاسی نەبێت لەو ناوچەیەدا خۆشگوزەرانن، خەڵکانی چەمچەماڵ لەژێر ناجێگیری ئابووریدا دەناڵێنن.
. پاشان ڕاپۆڕتەکە پۆزەتیڤ باسی دەستپێشکەری کورد دەکات لە پڕۆسەی هاریکاریکردنی داگیرکردنی ئێراق، بەڵام کاتێک باسی دۆخی ئێستا دەکات و بە `ڕەش و تاریک` وەسفی دەکات.
-نووسەری ڕاپۆڕتەکە ڕای وایە؛ سەرکردە میلشیاییەکان دەستیان بەسەر سێکتەرە مەدەنییەکاندا گرتووە و ئازادی خەڵکیان خسووەتە مەترسیەوە. هەلی کار یەکسان نییە بۆ هەمووان و ئەمەش بووەتە هۆی کۆچی بە کۆمەڵی گەنجان بەرەو هەندەران و وڵاتانی دیکە.
-نووسەری ڕاپۆڕتە دەڵێت “ گەر جەنگی ئێراق هیچی فێرنەکردبین، دەبێت ئەوەمان فێربکات کە دەبێت خۆراوا زیاتر ڕەنگدانەوەی خواستی خەڵک و زیاتر نێزیکبوونەوە بێت لەخەڵک، نەک بەدیهێنانی خواستی سەکردە سیاسییەکانی ناوچەکە.`
هەروەها ڕۆجەر لەوەسفی ماڵە کارتۆنییەکەدا، دەڵێت: ماوەی سی ساڵە ئەم دەسەڵاتە پشتگیری دەکرێت بۆ سەربەخۆیی و بەدیهێنانی دیموکراسی؛ هەر لە پشتگیری پێشمەرگەوە تاوەکوو پێگەی کورد لە حکومەتی نوێی ئێراقی و پشتگیرییە ئابوورییەکان، بەڵام ئەم پشتگیرییە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و گەندەەڵی بەدووی خۆیدا هێناوە.
هەروەها ئاماژە بەوەدەکات؛ هەرچەندە بەپێی یاسا نابێت جگە لە حکومەت هیچ حزبێک هێزی چەکداری هەبێت، بەڵام لە واقیعی حاڵدا وانییە و دوو حیزبە سەرەکییەکە خاوەنی هێزی چەکداری خۆیانن.
هەردوو پارتە سەرەکییەکە PUK و PDK بابڵێن پارتی و یەکێتی ناوچە و حکومەت و دەسەڵاتیان لەگەڵ یەکتردا بەشکردووە. بەم پێیە ڕۆجەر لە ڕاپۆڕتەکەیدا دەگەڕێتەوە بۆ مێژووی یەکێتی لە دوای حەفتاکان پاشان باسی شەڕی ناوخۆیی کوردکوژی نەوەدکان دەکات کە ئەمە شەڕە لەکاتێکدا ڕوویدا کە خەڵکی کوردستانی لەژێر دووگەمارۆی ئابوورییدا دەیانناڵاند. ڕۆجەر دەیەوێت بڵێت؛ دوا شت ئەم دوو حیزبە بیری لێ بکەنەوە بارودۆخی خەڵکە لەم ناوچەیەدا.
هەروەها ڕۆجەر ڕای وایە؛ هەرچەندە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یارمەتیی ئەم دوو حیزبەی دا بۆ ئاشتەوایی و تەبایی ناوخۆیی. بەڵام لە هەڵبژاردنی 2018 وە پەیوەندی نێوان ئەم دوو حیزبە چووەتە بواری `نا-بەکاربەری ` dysfunction تێکچوون و بێ کەڵکی، و چیتر کارکردنیان پێکەوە جێگیرنییە.
ڕۆژنامەنووس ڕۆجەر دەڵێت “ لە دوای 2018 وە `نەوەیەکی تازەی سەرکردە` دەرکەوتوون کە جگە لە بەرژەوەندی خۆیان، هیچ خواستێکی پراگماتیکی و بەڕێوبردنیان نییە، تەنیا بۆ بەرژەوەندی خودی خۆیان بەکارن. دیارە مەبەستی میراتگرە لەندەنیەکانی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی و گۆڕان و ئیسلامی و سۆسیالستە.
ڕاپۆڕتەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەردوو حزبەکە پارتی و یەکێتی داهاتی نەوت و خاڵە گومرگیەکانیان دابەشکردووە لەنێوان خۆیاندا.
بە مەرجێک کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەهۆی شەڕی داعش و پەتای کۆرۆنا پشتگیریی کردوون، کەچی سێکتری حکومی و خزمەتگوزاریەکان تەواو فەرامۆشکراوە.
بێکاری زیاتر لەنێوان گەنجەکاندایە و چەند ژمارەیەکی نیشانداوە لەوەی لەسەدا شازدەی خەڵکی کوردستان بێکارە و بگرە زیاتریشە.
لە ڕاپۆڕتی `ڕووخانی ماڵە کارتۆنییەکەی هەرێم“ ڕۆجەر ڕای وایە؛ ئۆپۆزیسیۆنی کوردستان لەت لەت و لاوازە، بۆ نموونە `گۆڕان` چوونە نێو حکومەتی پارتی و یەکێتی. هەروەها `نەوەی نوێ` بە `پۆپۆلیست` و `فێڵزان` لەقەڵەمدەدات. هەژاریی سیاسیان لای ڕۆجەر لەوەدایە؛ تەنیا ترسی خەڵک `لە فێڵکردن لە سندوقەکانی دەنگدان` هەژارانە وەک وتاری ئۆپۆزیسیۆنبوونیان بەکاردێنن.
پارتی و یەکێتی نەک تەنیا بەرپرسیارن لە بێکاری و هەژاریی، بەڵکوو بەرپرسن لە کۆچی گەنجان بەرەو هەندەران وەک چۆن هەزارها لە سنووری بێلەڕووسیا و پۆلۆنیا گیریان خواردووە. هەروەها پێشێلکردنی مافی ژنان و مافە جێندەرییەکان بەشێکی تری شێوازی حکومکردنی ئەم دوو حیزبەیە.
ڕۆجەر لەم ڕاپۆڕتە کوورتیدا جەختدەکاتە سەر وشەی dysfunction کە مانای خەلەل، تێکچوون، خراپ بوون، شکان و بێکەڵک بوون دەگەیەنێت. ئەم وشەیەی لە سەرەتای ڕاپۆڕتەکەی وەک تێزێک داناوە و پاشان وتارەکەی سەلماندنی ئەوەیە کە حکومەتی هەرێمی جووت حیزب، چیتر بەکارنایەت، بێکەڵکە، خەلەلی تێکەوتووە. بەڕای ئەو تێکچوونی ئەم سیستەمەی لەم ڕستەیەدا کوورت کردووەتەوە بەوەی دەڵێت؛ “ تێکچوونی هەرێم دەرئەنجامی خودپەرستی و خودبەرژەوەندی سەرکردەکانێتی“.
سەرکردەکانی ئەم هەرێمە لە هەولێرەوە هەمیشە بۆ خۆنمایشکردن پێشوازی لە نوێنەرانی خۆراوا و ئەمریکا دەکەن، بەڵام لە جەوهەردا هیچ بەهایەکی جیهانی و خۆراوایی و جەوهەریی پەیڕەو ناکەن. بەمانای سەرکردەکانی حکومەتی هەرێم ئەم پەیوەندیانە بە جیدی وەرناگرن.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەسەڵاتی هەیە بەسەر حکومەتی هەرێمدا بەڵام نەیویستووە ڕاستەوخۆ ئەم دەسەڵاتە فەرزبکات. بۆ نموونە ئەمریکا پشتگیرییەکی باشیان لە هێزی پێشمەرگە کردووە، بەڵام دەسەڵاتدارن لاولاوە خەریکی گەندەڵین!
لە کۆتاییدا `ونترپ ڕۆجەر` دووبارە جەختدەکاتەوە لە چەوساندنەوەی ژنان و تەنگبەری ئازادی ڕادەربڕین و زیندانکردنی ڕۆژنامەنووسان و چالاکەوان. بەڕای ئەو گەر ئەم دۆخە وەها بڕوات ئەوا ئەم هەرێمە تووشی ئاژاوە و دابەشبوون و ڕووخان دەبێت.
هیوادارم خوێنەری ئەم خاڵانەی سەرەوە لۆجیکانە لەم ڕاپۆڕتە بڕوانن، کە بێگومان هیچی نوێی تێدا نییە بۆ ئێمەی کورد و زانیاریەکانی پێشتر گوتراون. وەک وتم؛ منداڵێکی هەژاری کورد دەیزانێت. بەڵام خوێنەران خۆیان سەرپشک بن لە وەڵامدانەوە و هەڵسەنگاندنی ئەم وتارەی ڕۆجەڕ.
سەرچاوە: Winthrop Rodgers، Iraqi Kurdistan’s House of Cards Is Collapsing، foreign policy، MARCH 22، 2023
https://foreignpolicy.com/author/winthrop-rodgers
[1]
ئەم بابەتە 142 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | https://cultureproject.org.uk/ 04-02-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 26-03-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شار و شارۆچکەکان: چەمچەماڵ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
وەرگێڕدراو لە زمانی: ئینگلیزی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 04-02-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 05-02-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 18-05-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 142 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
پێش پارێزگای هەولێر ساڵی 1972
کورتەباس
قەڕاستە و خزمەت کردنێ کەرێ
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نیگەران نەبین؟
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
ژیاننامە
موتیع جەباری
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
شێخ عەلائەدینی خەلانێ و چەند کەسایەتییەکی تر
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
نێچيرڤان بارزانى: پێویستە گرنگييەکى زياتر بە هونەر و کولتوور بدەين
کورتەباس
لە ڤێستیڤاڵی نموونەی و پێکەوە ژیان دا فێرگەی پێشمەرگە دووەم بوو
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
وێنە و پێناس
یەکەم چاپخانە لە سلێمانی؛ چاپخانەی کامەرانی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
هەندێک ناوی شوێنە شاخاوییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە میرى ئێزدییان کرد
پەرتووکخانە
دەربارەی فەلسەفەی پزیشکی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
شوکری فەزڵی
15-12-2008
هاوڕێ باخەوان
شوکری فەزڵی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا جەوهەر
02-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەبدوڵڵا جەوهەر
ژیاننامە
عەزیز محەمەد
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەزیز محەمەد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
01-06-1975
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
01-06-1975
ژیاننامە
کێخوا سێوێ
05-09-2022
ئاراس ئیلنجاغی
کێخوا سێوێ
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
هەزار ئەسپ
31-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەبوو تاهیر محەمەد عەلی ئەبوو حەسەنی فەزلەوی
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
31-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
31-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
31-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نیگەران نەبین؟
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دەربارەی فەلسەفەی پزیشکی
31-05-2024
کشمیر کەریم
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی مەهاباد
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی کینە ئەم؟
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,861
وێنە 106,157
پەرتووک PDF 19,347
فایلی پەیوەندیدار 97,367
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
پێش پارێزگای هەولێر ساڵی 1972
کورتەباس
قەڕاستە و خزمەت کردنێ کەرێ
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نیگەران نەبین؟
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
ژیاننامە
موتیع جەباری
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
شێخ عەلائەدینی خەلانێ و چەند کەسایەتییەکی تر
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
نێچيرڤان بارزانى: پێویستە گرنگييەکى زياتر بە هونەر و کولتوور بدەين
کورتەباس
لە ڤێستیڤاڵی نموونەی و پێکەوە ژیان دا فێرگەی پێشمەرگە دووەم بوو
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
وێنە و پێناس
یەکەم چاپخانە لە سلێمانی؛ چاپخانەی کامەرانی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
هەندێک ناوی شوێنە شاخاوییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە میرى ئێزدییان کرد
پەرتووکخانە
دەربارەی فەلسەفەی پزیشکی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.954 چرکە!