گوێز لەسەر سکی بشکێنە.
لە کوردەواردا ئەو کەسانەی لە میوانی زۆر دەخۆن، پێیان دەوترێت: گەر (کا)کە هیی خۆت نییە، کادانەکەی هیی خۆتە، واتە: لە خواردندا کەمێک سکت بە خۆت بسووتێت، ناکرێت ئەوەندە بخۆیت جووڵەت پێنەکرێت، بە کەسێک دەوترێت کە لە میوانی زۆری خواردبێت و سکی تەواو تووند بووبێت.[1]